ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق لەمیانەى بەشداریکردنى لە شەشەمین کۆنگرەى کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى دیالۆگ لە بەغداد رایگەیاند ” لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەگفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان”.

وتیشى “هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بەهۆى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس راگیراوە”.

روونیشیکردەوە “لەگەڵ کۆمپانیاکان لە گفتوگۆداین بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان”.

وەزیرى نەوتى عێراق وتیشى “عێراق رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت”.

روونیشیکردەوە “عێراق پلانەکانى بۆ گواستنەوەى وزەى خاوێن خستووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە”.

لەبارەى کشانەوەى کۆمپانیاکانى نەوتیش، وەزیرى نەوتى عێراق وتى “کشانەوەى کۆمپانیاکان پاڵنەرى ئابوورین نەوەک سیاسی”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close