جیهانعێراقهەواڵ

وڵاتێکی عەرەبی لە هێرشەکەی سەر عێراق بەشداربووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی شاهانەی ئوردن لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆسەر عێراق بەشداربووە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەی جۆری ئێف 16ی سەر بە هێزی ئاسمانیی شاهانەی ئوردن، لە هێرشە موشەکیەکانی شەوی ڕابردووی سەر عێراق بەکارهاتووە.
سەرچاوەکە وتوشیەتی، ئەو بەشداریکردنەی ئوردن وەڵام بووە بۆ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی میلیشیا شیعەکان بۆسەر تاوەری 22 کە سەربازگەیەکی ئەمریکییە و دەکەوێتە سنورەکانی ئوردنەوە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەمریکا ئامانجەکانی بۆ ئوردن دیاریکردووە، ئەو وڵاتەش بە فڕۆکەکانی خۆی ئامانجەکانی پێکاوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close