
بەره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ـی ئه‌یلوولی 2022، نزیكه‌ی كاتژمێر 5:15 خووله‌ك، هێزه‌كانی ئاسایش خه‌ڵكی نێو كه‌مپه‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه حاڵه‌تێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه هه‌یه، بۆیه خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه زوو شوێنه‌كانیان به‌جێهێشتووه.
شه‌ش كه‌ره‌ڤانه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه به‌ته‌واوی سووتاون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بێجگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
تا ئێستا دیار نییه هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌كه چی بووه، ئایا به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه، یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی قه‌نینی گاز بووه.
كه‌مپی هه‌رشه‌م ساڵی 2015، دوای هاتنی تیرۆرستانی داعش بۆ عێراق و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی موسڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان، دروستكراوه، ساڵێك پێش ئێستاش حاڵه‌تێكی دیكه‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه له‌و كه‌مپه روویدا، به‌وهۆیه‌وه 16 كه‌ره‌ڤانه سووتان، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.