سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی رایگەیاند، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی گۆڕینی فەوجە سەربازییەکانی نێوان بەغدا و کەرکوک دەرکردوە و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ هێزێك ده‌چێته كه‌ركوك.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)ی راگه‌یاندوه، “مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی گواستنه‌وه‌ی فه‌وجی هێزه تایبه‌ته‌كانی سێی له قه‌زای تاجی بۆ پارێزگای كه‌ركوك دەركردوه و لیوای 61ی لە فه‌وجی سێ له كه‌ركوكه‌وه ده‌برێته ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی به‌غدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كازمی هه‌روه‌ها فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی فه‌وجی 3ی هێزه تایبه‌ته‌كان له ناحیه‌ی تاجی بۆ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركردوە.
ئاڵوگۆڕ به شوێنی ئه‌و هێزه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌پارێزێت له‌كاتێكدایه، مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌مانگی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو هێزە ئەمنی و سەربازییەکان تۆمه‌تباركران كه ناتوانن ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزن.