
بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی رایگه‌یاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێنییان پێداون و پێشییان وتون بۆ ئەمساڵ پلانی دابەشکردنی نەوتی سپیان بەسەر ماڵان‌دا هەیە بە شێوازێکی دادپەروەرانە بەسەر هەمو ناوچەکاندا، ده‌شڵێت، “كێشه‌كه له‌وه‌دایه وه‌كو چۆن ساڵه‌كانی ڕابردوش به‌ڵێنیاندا و نه‌یانبرده‌سه‌ر ئه‌مساڵیش هەر به‌و جۆرە بێت”.
سەرکۆ ئازاد، بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند، “دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری كاره‌با به وه‌كاله‌ت وەک وەزیری سامانە سروشتتیەکان ده‌ستبه‌كاربو، ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كرد له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، چونكه لیژنەکە (لیژنەی سامانە سروشتییەکان) داوایكردوه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌ت و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به گرێبه‌ستی بابه‌تی غازه‌كه و له‌گه‌ڵ نه‌وتی سپی كه‌په‌یوه‌سته به‌هاوڵاتیان، به‌ڕێز وه‌زیر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌مو داتاكان بۆ لیژنه ئاماده‌بكه‌ن، ئێمەش له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده‌دا وەک لیژنه سه‌ردانی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێشه‌ی غاز ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌كانی ڕابردودا له‌دابینكردنی غازدا هه‌زار ته‌ن غازی ماڵان LPG دابین ده‌كرا و 700 ته‌نی به‌حكومی ده‌فرۆشرێت ئه‌وه‌ی كه به 6750-7000 دینار ده‌گه‌یشته ده‌ستی هاوڵاتیان، وه 300 هه‌زاریشی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له‌گه‌ڵ (دانه‌غاز)دا ڕێككه‌وتنی كرد گرێبه‌ستی كردوه ئه‌وا ده‌توانێت به بازرگانی بیفرۆشێته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه‌مان له‌وه‌دایه بۆ نمونه بۆ سلێمانی 250 ته‌ن غازیان دابین كردوه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بو، كه گرانبو خواستی سلێمانی پێویستی به‌نزیكه‌ی 450 ته‌ن غاز هه‌یه، پارێزگای هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه پێداویستیه‌كانیان دابین ناكرێت.
باسی له‌وه‌شكردوه، له كاتی دابینكردنی غازی حكومیدا هیچ چاودێرییه‌ک نییه هه‌م له‌سه‌ر كۆمپانیا هه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه غاز دابه‌شده‌كه‌ن یان ئه‌و كارگه‌ی غازانه دواتریش دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، بۆیه ئێمه زۆر به‌ڕونی و به‌ڕاشكاوی وه‌كو ئه‌ركی چاودێریكردنی خۆمان داوامانكردوه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بتوانرێت ته‌نده‌رینی غازه‌كه بكرێت به‌پێی ئه‌و ماددانه‌ی كه گرێبه‌سته‌كه‌ی تێدایه پێویست ده‌كات ته‌نده‌رین بكرێت، به‌ڵام وه‌كو ده‌زانین دووساڵه درێژده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ئێستا به‌ده‌ستیه‌تی.
بریاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان ده‌ڵێت”ئه‌گه‌ر چاودێری نه‌كرێت و به‌عه‌داله‌تی دابه‌شنه‌كرێت وە چاودێری كارگه‌كانی غاز و كۆمپانیا نه‌كرێت، به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه کێشەی غاز به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه بۆ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رمان ئاماده‌كردوه و ده‌یدەین به وه‌زراه‌تی سامانه سروشتیه‌كان هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه له‌زستاندا دروست نه‌بێته‌وه وه‌كو ساڵی پار كه هه‌بو، چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كی سه‌ره‌تاییه بۆ هاوڵاتیان، وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشتر به‌ڵینی داب‌و كه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات بۆماوه‌یه‌كی كاتی چاره‌سه‌ركرا، به‌ڵام دیسان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بكرێت”.
جەختی لەوەشکردەوە، کێشەی غاز بە تەنها سلێمانی نەگرتوه‌تەوە بەڵکو هەولێریشی گرتوەتەوە، لەو ڕوەوە ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “له هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه به بازرگانی ده‌فرۆشرێت، ئێستا ترسه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و 300 ته‌نه زیاد بكرێت بۆ 500 ته‌ن هی حكومیه‌كه كه‌مبكرێته‌وه و هی بازرگانی زیادبكرێت، ده‌بێت ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی ببرێته ده‌ره‌وه پێویست ده‌كات ئه‌وه‌ی كه به بازرگانی ده‌درێت به كۆمپانیا له ناوشاردا به‌بازرگانی بفرۆشرێته‌وه ئه‌وكاته هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست نابێت و ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر ببێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌وه‌ی كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كاندا كردوه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه كه پلانیان هه‌یه و پلانه‌كانیشیان ئاماده‌كردوه بۆ ئه‌وكاته‌ی كه لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كان سه‌ردانیان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به ئێمه ڕابگه‌یه‌نن كه چۆن نه‌وتی سپی دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌شێوازیک بێت كه عه‌داله‌تی هه‌بێت، چونكه ماوه‌ی چوار ساڵه ناوه‌ندی شاره‌كان نه‌وتی سپیان وه‌رنه‌گرتوه یان كاتێک وه‌ریانگرتوه سه‌رمای زستان كۆتایی پێهاتوه، بۆیه ئه‌مجاره ده‌بێت به‌شێوازێک بێت كه عه‌داله‌تی تێدابێت، هەروەها حكومه‌ت پابه‌ندبكرێت به‌وه‌ی كه ئه‌و 258 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپیه دابین بكات، ئێستا پاڵاوگه‌ی لاناز كراوه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت پێداویستیه‌كانی ناوخۆی هه‌مو هه‌رێمی كوردستان دابین بكات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی بۆ دابین بكات.