عێراقكوردستانهەواڵ

دوای (37) ساڵ پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەسەرانسەری عێراق بە بەشداری 120هەزار بژمێر دەستیپێكرد

دوای (37) ساڵ پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەسەرانسەری عێراق بە بەشداری 120هەزار بژمێر دەستیپێكرد

باسک نێت
دوای تێپەڕبونی (37) ساڵ، بە بەشداری نزیكەی (120) هەزار بژمێر، بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەسەرانسەری عێراق دەستیپێكرد.
دەستەی ئامارو رێكخستنی زانیارییە جوگرافیەكان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، لە كاتژمێر (7) بەیانیەوە دەستپێدەكات تا نیوەی شەو و بۆ ماوەی دوو رۆژ.
بژمێركان (3) جار سەردانی هەر ماڵێك دەكەن، بۆ تەواوكردنی زانیارییەكان و وربیینكردن لە داتاكان.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی بوونی هەندێك پرسیار لە فۆرمی سەرژمێری گشتی دەڵێت: بۆ دیاریكردنی چینەكانی كۆمەڵگاو دۆخی ئابوری و پێوانی ئاستی خۆشگوزەرانی و هەژارییە لە هەر ناوچەیەكی دیاریكراو، بۆ دابینكردنی ئەو خزمەتگوزایانە لەو ناوچە دیاریكراوانەی پێویستی بەو خزمەتانەیە بەگوێرەی ئەوەی لە فۆرمی سەرژمێریدا دەستنیشانكراوە.
فۆرمی سەرژمێری ئەو ناوچانە دەستنیشان دەكات كە پێویستی بە خزمەتی زیاترو بەهەوڵی زیاترە بۆ خزمەتكردنی.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوێنێ‌ لەمیانی وتەیەكدا وێڕای وەسفكردنی پرۆسەی سەرژمێری بە پرۆسەیەكی شارستانی گرنگ، بە پێوەرێكی یەكلاكەرەوەی ناوبرد بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی خەمڵاندن و مامەڵەكردن لەگەڵ راستیەكان.
پێشتریش عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: سەرژمێری دەبێتە پێوەری سەرەكی بۆ دابەشكردنی داهاتەكان بەسەر پارێزگاكانی عێراقدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close