
ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم لە بەغدادیش سزای سەرپێچی دەیانگرێتەوە
باسک نێت
سەرپێچی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم لە بەغدادیش تۆمار دەکرێن و لە پارێزگاکانی عێراقیش ئەگەر سەرپێچی بکەن، سزای دارایی دەدرێن. تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە تابلۆی شارەکانی هەرێمییان پێوەیە.
عەمید نەسیر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە؛ کە ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان. لە ناو تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەشدا جێگیر کراون.
دەشڵێت: هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ هەرێم هەیە سەبارەت بە تۆمارکردنی سەرپێچیەکان و وەرگرتنی غەرامە کرد.
بەغداد بەجددی دەستیکردووە بە تۆمارکردنی سەرپێچی و سزای دارایی بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان، تەنانەت ئەوانەی تابلۆی کوردستانیان لەسەرە.
ئەمە لە کاتێکدایە لەناو هاووڵاتیان دەنگۆی ئەوە هەیە، کە بەتابلۆی هەرێمی کوردستانەوە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق سەرپێچی بکرێت، سزای داراییەکەی ناگەڕێتەوە بۆ عێراق، بەڵام سەرچاوەیەک بۆ ڤار دووپاتیکردەوە کە سزاکان لە هەرێمەوە بۆ بەغداد و لە بەغدادیشەوە بۆ هەرێم دەگوازرێتەوە.




