
یایر نەتەنیاهۆ کوڕی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پۆستێکدا هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بەهەڵگیرسانی ئاگرەکە تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاندووە چەپەکان لە چەند هەفتەی ڕابردودا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەربەخۆیی و ڕێوڕەسمەکانی داگیرساندنی مەشخەڵیان داوە. هیوادارم ئاگرەكە تەنها لەلایەن عەرەبە فەلەستینییەکان ئەنجامدرابێت، بەبێ هاوکاری جولەکە ئیسرائیلییەکان، پەیامەکەشی ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە و دەڵێن هەوڵی ناکۆکی ناوخۆیی دەدەت.
ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ چوارشەممە ئاگرێکی زۆر لەچیای قودس کەوتۆتەوە و به‌خێرایی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوه، ئاگره‌كه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له ڕێگای سه‌ره‌كی نزیك بوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه هاوڵاتیان ئۆتۆمبێله‌كانیان جێبهێڵن و به پێ شوێنی روداوه‌كه به‌جێبهێڵن، ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلیش داوای به‌هاناوه‌چونیان له چەند وڵاتێک كر، مەحمود عەباسیش بەناوی دەسەڵاتداریەتی فه‌ڵه‌ستین ئاماده‌یی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕیوە بۆ پشتیوانی ئیسرائیل.
باسک نێت




