جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەمریكا زیاتر لە 70 هێرشی كردە سەر یەمەن

ئەمریكا زیاتر لە 70 هێرشی كردە سەر یەمەن
باسک نێت
لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەمریكا زیاتر لە (70) هێرشیان بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە.

سەرچاوە هەواڵییەكانی یەمەن باس لەوەدەكەن، لە دوێنێوە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەمریكا بەچڕی چەند ناوچەیەكی وڵاتەكەیان بۆردومان كردووە، بەتایبەتی سەنعاو ناوچەی سەوادی شاری سەنحاریبی باشوورو سەعدەو جەوف و عیمران و مەئرەب و حەدیدە.
لەلایەن خۆشیانەوە حوسییەكانی یەمەن رایانگەیاندووە، هەڕەشەكانی (دۆناڵد ترامپ) ساردیان ناكەنەوە لە بەرگری كردن لە كەرتی غەززەو پەلاماری كەشتییەكانی ناو دەریای سوور.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close