جیهانهەواڵ

ئیبراهیم ڕەئیس ساداتی ناسراو بە (ئیبراهیم ڕەئیسی)

ئیبراهیم ڕەئیس ساداتی ناسراو بە (ئیبراهیم ڕەئیسی)باسک نێت


لە 14 ی كانونی یەكەمی ساڵی 1960 لە شاری مەشهەد لەدایكبووە .
یەكێكە لە سەركردە سیاسییەكانی ئێران و هەشتەمین سەرۆك كۆماری ئێرانە كە لە ساڵی 2021 ـەوە بە هەڵبژاردن ئەو پۆستەی وەرگرتووە .
ساڵی 2004 تا 2014 لەلایەن عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێرانەوە كراوەتە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران .
لەدوای سەركەوتنی شۆڕشی ئێرانەوە، ڕەئیسی لەناو دەسەڵاتی دادوەریی ئێراندا پۆستی گرنگ و هەستیاری پێدراوە .
ساڵی 1985 بووەتە داواكاری گشتیی گەورە شاری تارانی پایتەخت و ساڵی 1989 بووەتە داواكاری گشتیی شۆڕشی ئیسلامیی لە تاران و سەرۆكی دامەزراوەی چاودێری و پشكنینی گشتیی .
پاشان وەك نوێنەری پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، وەك ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری هەڵبژێردراوە .
لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی 2017 خۆی كاندیدكردو بەڵام لەبەرامبەر (حەسەن ڕۆحانی) سەرۆك كۆماری پێشوی ئێراندا دۆڕاندی .
ساڵی 2021 جارێكی دیكە خۆی كاندیدكردەوە و توانی بە ڕێژەی 61.95%ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت و ببێتە هەشتەم سەرۆك كۆماری ئێران .
ڕۆژی یەك شەممە 19 ی ئایاری 2024 لە گەشتێكدا بۆ كردنەوەی بەنداوێكی گەورە لە ئازەربایجانی شەرقی، فڕۆكەكەی كەوتەخوارەوە .

Bask net

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close