جیهانهەواڵ

ئەو شوێنەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی لێ كەوتووەتە خوارەوە، بەتەواوی جێی نیگەرانییە و ژیانی ناوبراویش لە مەترسیدایە

بەرپرسێكی باڵای ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی وتووە “ئەو شوێنەی فڕۆكەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی لێ كەوتووەتە خوارەوە، بەتەواوی جێی نیگەرانییە و ژیانی ناوبراویش لە مەترسیدایە” .

هاوكات میدیاكانی ئێران قورئانی پیرۆز و سەڵاوات بۆ سەلامەتی گیانی ڕەئیسی و شاندی یاوەری پەخش دەكەن .

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری ئەو بەرپرسەی ئێران ڕایگەیاندووە “ژیانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆمار و حسین ئەمیر عەبدلهیان وەزیری دەرەوە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیانەوە لە مەترسیدایە و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە” .

وتوشیەتی “هێشتا هیوامان لەدەستنەداوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی گەیشتوون، ئەو شوێنەی فڕۆكەكەی لێ كەوتوەتە خوارەوە، جێی نیگەرانییە چونكە زۆر سەختە”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close