لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە شامپۆی پێ فرۆشراوە و دوای بەكارهێنانی بارودۆخی تەندروستی و تێكچووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار ( م،ك،ح ناسراو بە ح ،س لەدایكبووی 1992 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە