كوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی ڕونکردنەوەیەکی لەسەر موچە بڵاوکردەوە

لە رۆژی پشووی فەرمی مووچە دابەشكردن بەردەوامی دەبێت و بەرپرسێکی وەزارەتی داراییش ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، مووچه‌ی حه‌وت وه‌زاره‌ت ده‌درێت.

مه‌ولود سابیر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بانكه‌ بازرگانییه‌كان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی سبه‌ی دووشەممە پشووی فەرمییە، بەڵام بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە لە دەوامدا دەبن، كە لە خشتەی مووچەدا ئاماژەیان پێكراوە.”

رۆژی دووشەممە 1ی 4 لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی ساڵی ئاشوورییەکان پشووی فەرمییە، بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، ڕۆژی دووشەممە، مووچەی وەزارەتەكانی بازرگانی و سامانە سروشتییەكان و گواستنەوە و كشتوكاڵ و شارەوانی و ئاوەدانكردنەوە و رۆشنبیری دەدرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی جەختی كردەوە، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆدایە و خشتەی دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیاندراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close