موقەدەم پشتیوان عابد مەلا ساڵح، لێپرسراوی هۆبەی کارگێڕیی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لەنزیک گوندی سیارە لە رێگەی نێوان زەڕایەن – دەربەندیخان رووداوێکی سەختی هاتووچۆی لەنێوان پیکاپێک و بارهەڵگرێکی گەورەدا روویداوە و “2 کەس گیانیان لەدەستداوە” و شەشی دیکە بە سەختی بریندارن.
دەشڵێت ، لەناو پیکاپەکەدا هەشت کەس هەبوون، کە ژن و منداڵ و پیاو بوون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش “2 لە سەرنشینەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.”
لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکانیشەوە وتی، برینەکانی “زۆر سەختە و بەو هۆیەوە رەوانەی دەربەندیخان کراون و نەتوانراوە رەوانەی سلێمانی بکرێن.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە