كوردستانهەواڵ

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا بۆ51 گەشتیاری فڕۆکە قەتەریەکە لە سلێمانی دەرچوو

ئەو فڕۆکەیەی کۆمپانیای قەتەریەی کە ١٢ی ئازار گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەڵگری ٨٤ هاولآتی بوو کە لە نێوایاندا کەسێکیان تووشی کۆرۆنا بوو بوو،  پشکنینی ٥١ کەسیان تەواو بووە.

بەپێی زانیاریەکان ئەنجامی پشکنینی ئەو ٥١ هاولآتیەی نێو فڕۆکەکە کە ٨٤ هاولآتی تێدابوو، ئەنجامی پشکنینەکانیان دەرچووەو ” نێگەتیڤە”، واتە تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی ئەو ٣٣ کەسەی تر دەبچێت هەموویان رابگەیەنرێت.

لە کاتی گەیشتنی ئەو فڕۆکەیە بۆ فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی رۆژی ١٢ی ئازار، دواتر دەرکەوت کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە بووە، لەدوای راگەیاندنی ئەو حاڵەتەوە ژمارەیەکی زۆر لە ٨٤ کەسە سەردانی پشکنینی ڤایرۆسکەیان لە نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە سلێمانی کرد، تەنها چەند دانەیەکی کەمیان کە تیمەکانی  چوونە سەرماڵەکانیان و پشکنینیان بۆ کردن.

ئەمشەو دوای راگەیاندنی ئەنجامی ٣٣ هاوڵاتییە سەرنشینەکانی تری فڕۆکەکە کەیسی ئەو فڕۆکەیە بەتەوای یەکلایی دەبێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close