ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

پێشبینی دەکرێت ئێران هەناردەکردنی بۆ عێراق زیاتربێت

ئەندامێکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران -عێراق، پێشبینی دەکات هەناردەی کاڵاو شتومەک لە ئێرانەوە بۆ عێراق تا کۆتایی ساڵ دەگاتە 12 ملیار دۆلار.

باسک نێت

ئەمڕۆ شەممە، 23 کانونی یەکەمی 2023، حەمید حوسێنی، ئەندامێکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران -عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاندووە، بەرهەمە ئێرانییەکان لە هەشت مانگی ڕابردوودا کە ئێران هەناردەی کردووە بۆ عێراق، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بە رێژەی 35% گەشەی کردووە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئێران و عێراق توانای گەورەیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی دوولایەنە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران بووەتە سێیەم وڵاتی هەناردەکردن بۆ عێراق، دوای چین و تورکیا، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.


لەئێستادا ڕێکخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران (TPO) دەستیکردووە بە دامەزراندنی نووسینگەیەک لە عێراق بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی دوولایەنە، هەروەها بەپێی ئامارەکانی گومرگی نێوان هەردوو وڵات، ئێران بەرهەمی بە بەهای زیاتر لە 32 ملیار دۆلار لە 21ی ئازاری 2023 هەناردەی عێراق کردووە، کە نزیکەی 6 ملیار دۆلاری بۆ عێراق بووە.


هاوکات، هاوپەیمانی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا ئاشکرایکردووە، هەناردەی ئێران بۆ عێراق ساڵی رابردوو زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بووە، ئەمەش “بێ وێنەیە”، واتە ئێران پلانی هەیە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە هەناردەکردندا بشکێنێت بۆ گەیشتن بە 12 ملیار دۆلار.


ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەڕای قەیرانی دۆلار و سەختی داراییکردنی بازرگانی لەگەڵ ئێران، چونکە بازرگانانی عێراق ناتوانن دۆلار لە بانکی ناوەندی وەربگرن بۆ دابینکردنی دارایی بازرگانی خۆیان لەگەڵ ئێران، و دەبێت لە بازاڕی ئازاددا دۆلار بیکڕن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close