
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، “هێزه‌كانمان نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان له هێزه‌كانی ڕوسیا پاككردوه‌ته‌وه و كۆنتڕۆڵیان كردوه‌ته‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌بین تا به‌ته‌واوی له ئۆكرانیا ده‌ریانده‌كه‌ین”.
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام رایگه‌یاندوه، “پێویستیمان به هه‌شته‌مین پاكێجی سزاكانی ئه‌وروپا هه‌یه دژی ڕوسیا، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوكارییه‌كان بۆ ئۆكرانیا زیاد بكرێن، چونكه سوپای ڕوسیا ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیا بۆردومان ده‌كات وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ شكستی هێزه‌كانی له خاركیڤ”.
وتیشی، “ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆدانی نوێی ئه‌و به‌نده‌رانه ده‌كات كه له‌ڕێگه‌یانه‌وه خۆراك له ئۆكرانیاوه هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كرێت”.
زلێنسكی باسی له‌وه‌شكردوه، “30 شارۆچكه رزگاركراون، به‌ڵام شارۆچكه‌ی دیكه زیادكراون بۆ لیستی شارۆچكه ئازادكراوه‌كان زیادكراوه، سوپای ئۆكرانیا له‌ئێستادا چونه ناو شاری ستراتیجی كۆبیانسك كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن سوپای روسیاوه داگیركرابو.