جیهانهەواڵ

ئەردۆغان لە ڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆی کرد

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێگەی کۆنفرانسێکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و چەندین هاوتای خۆی گفتوگۆی کرد.

باسک نێت

فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە لە تێلێکۆنفرانسەکەدا هەریەکە لە شای بەحرێن حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، میری قەتەر شێغ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی، جێنشینی سعوودیە محەمەد بن سەلمان، شای ئوردن عەبدوڵڵای دووهەم، سوپاسالاری پاکستان عاسم مونیر و ئەندامانی کابینەی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەشدار بوون.

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە کۆنفرانسە تەلەفۆنییەکە کە پرسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵسەنگاندنی بۆ کرا ڕایگەیاند کە تورکیا بەردەوام لایەنگری چارەسەری کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسی بووە و خۆشحاڵە بە گەیشتنی ئەو ئاستە دیپلۆماسییەی کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ باسی کردووە و هەرچەشنە ڕێککەوتنێک کە بڕیارە لەگەڵ ئێران جێبەجێ بکرێت بۆ گەرەنتیکردنی ئازادی ڕێڕەوی دەریاوانی لە هورمز، پشتیوانی سەقامگیری دەبێت بۆ ناوچەکە.

ئەردۆغان وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەو وڵاتە کە لە قۆناغی دانوستانەکەدا یارمەتیدەر بوون، ڕایگەیاند کە تورکیا ئامادەیە بۆ ئەوەی لە قۆناغی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە لەگەڵ ئێران، هەموو پشتیوانییەکی پێویست پێشکەش بکات و جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا هەوڵ دەدات و لەو باوەڕەدایە کە ئەو بابەتانەی کە بە ڕواڵەت جێی مشتومڕن، لەوانەش پرسی ناوەکی ئێران، لە میانی (جێبەجێکردنی) قۆناغەکەدا چارەسەریان بۆ دەدۆزرێتەوە.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، تورکیا خوازیاری سەردەمێکی نوێیە کە لە ناوچەکەدا وڵاتان هەڕەشە نەبن بۆ سەر یەکتر و لە بەدیهاتنی ئاشتییەکی دادپەروەدانەدا هیچ لایەنێک دۆڕاو نابێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close