
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بارەی خستەخوارەی دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تێكشكاندنی چەند بەلەمێكی ئۆكریانی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە شەوی ڕابردوو ٥١ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینمان لەسەرر ئاسمانی نیمچە دورگەی كریمیا خستووەتەخوارەوە، هەروەها ٤٤ فڕۆكەی دیكەش لە ئاسمانی ناوچەی كراسنۆدار خراونەتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، حەوت فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكریانی لە پارێزگای بێلگۆرۆد و پارێزگای كورسك شەوی ڕابردوو تێكشكێندراون.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، شەوى ڕابردوو هێزەكانمان توانیویانە شەش بەلەمی هەڵگری فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراین لە دەریای ڕەش لە ناوببەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە