جیهانهەواڵ

مەسعود پزیشکیان دەچێتە ئەمەریکا

مەسعود پزیشکیان دەچێتە ئەمەریکا

باسک نێت

هەفتەی داهاتوو مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، سەردانی نیویۆرک دەکات، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمییە دوای هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ئاژانسی ‘ئەخباریە عاجلە’ـی ئێرانی:

“لەم سەردانەدا عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، یاوەری پزیشکیان دەبێت”و “سەردانەکە دەرفەتێک دەبێت بۆ گفتوگۆیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردەکانی سێ وڵاتی ئەورووپی، سەبارەت بە میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.”

سەردانەکەی پزیشکیان بۆ نیویۆرک هاوکاتە لەگەڵ دروست بوونی گرژییەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی، لە کاتێکدا وڵاتانی (ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا) بەنیازن میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران چالاک بکەن.

بەپێی میکانیزمەکە، دەکرێت سزاکان لە ماوەی کەمتر لە 30 ڕۆژدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای تەواوبوونی بڕیارنامەی 2231ـی ئەنجوومەنی ئاسایش.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close