ئابووری

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

نرخی زێڕ بەردەوامە لە تۆمارکردنی ئاستی پێوانەیی و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشەوە هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 100 دۆلار بەرزبووەوتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و هەر ئۆنسەیەک بوو بە 3546 دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرەتای هەفتە نرخی هەر ئۆنسەیەک 3437 دۆلار بوو.

هۆکاری ئەو هەڵکشانە نوێیەی نرخی زێڕ بۆ پێشبینیەکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەهای زێڕ دروست کردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 607 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 709 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 810 هەزار دینار

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close