
ئێران لەبارەی راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم هاتە دەنگ
باسک نێت
ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانیی:
ئەو راپۆرتانەی باسیان لە پێشنیازی ئێران کردووە بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەرووی 3.6% بۆ ماوەی 10 ساڵ، “دوورن لە راستییەوە.”
لەم قۆناغەدا دۆسیەی ئەتۆمی لە بەرنامەی کاردا نییە و تاران تەنیا کار بۆ وەستاندنی شەڕ و هێرشەکان دەکات.
ماڵپەڕی “ئەکسۆس”:
واشنتن و تاران لە واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن (MOU) نزیکبوونەتەوە کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە ،بە فەرمی رابگەیێندرێت. ئەم رێککەوتنە سەرەتاییە بۆ ماوەی 60 رۆژ کارا دەبێت و ئەگەری درێژکردنەوەشی هەیە.
پێویستە ئێران هەموو ئەو مینە دەریاییانەی لە گەرووی هورمز چاندوویەتی، هەڵیان بگرێتەوە و رێگە بدات کەشتییەکان بێ بەرانبەر تێپەڕ بن.
ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران لادەبات و ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە دەکات، تاران بەڵێن دەدات چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت و گفتوگۆ لەسەر راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و گواستنەوەی یەدەگی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات بکات




