
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی ۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی 10ڕۆژی داھاتوودا ھەمواری یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ گەیشتنیشی لیژنەکەیان وردبینی بۆ بڕگە و ماددە ھەموارکراوەکان دەکات و دواتر بۆ پەسەندکردنی دەخرێتە دەنگدانەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا حکومەتی فیدراڵی عێراق سەرقاڵی دوایین ڕێککارە ھونەرییەکانە بۆ ئامادەکردنی ھەمواری یاسای بودجە، کە تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت و شایستە داراییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و چەند بابەتێکی دیکەی لەخۆگرتووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکەیان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی کۆبوونەتەوە، بۆ دیاریکردنی خشتەیەک بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم یاساکەدان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە