جیهانهەواڵ

هەلیکۆپتەرێکی ئەپاچی ئەمریکا لە نزیك كەناراوەكانی عومان كەوتە خوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا:
هەلیکۆپتەرێکی ئەپاچی لە نزیك كەناراوەكانی عومان كەوتە خوارەوەو تیمی فرۆكەوانیەكەی رزگاركران
باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا دەڵێت، هێزەکانی ئەمریکا دوو ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لە هەلیکۆپتەرێکی ئەپاچی AH-64ی سوپای ئەمریکا رزگارکرد دوای ئەوەی لە نزیک کەناراوەکانی عومان كەوتە خوارەوە لەکاتێکدا لە گەڕنێكی ئاوە هەرێمایەتیەكاندا بوو.

فەرماندەيی ناوەندی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، لە ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێردا دوو فرۆِكەوانەكە بە سەلامەتی رزگارکراون و باری تەندروستییان جێگیرە، لە ئێستادا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

راشیگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا و فیرقەی ٨٢ی ئاسمانی سەرپەرشتی کرا، بە پشتیوانی یەکەکانی هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی ئەمریکا، لەنێویاندا هێزی ئەرکی 59ی كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close