
شارەزایەكی ئابوری:
كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت لە هەرێم داوای پاراستنی بیرە نەوتەكان و دانەوەی قەرزەكانیان دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت
باسک نێت
نەبیل مەسرومی، شارەزای بواری ئابوری، دەلێت، ئەو کۆمپانیا بیانییەکان لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن،
ژمارەیەك مەرجیان داناوە بۆ حكومەتی عێراق، بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان، كە ئەمانەن:
یەکەم: پاراستنی کێڵگە و بیرە نەوتییەکان لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ زامنكردنی سەلامەتی دامەزراوەکان و کارمەندانی تەکنیکی و ئەندازیارانی بیانی.
دووەم: دانانی میکانیزمێکی روون بۆ گەرەنتی پێدانی بەردەوامی شایستەی دارایی ئێستایان لەکاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی.
سێیەم: پابەندبوون بە پێدانی قەرزو شایستە كەڵكەبووەكانی پێشووی ئەو کۆمپانیایانە، لەپێشیانەوە، شایستەكانی کۆمپانیای نەوتی نەرویجی DNO یە، کە پێشتر رەتکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە لە هەرێمی کوردستان راگەیاندبوو تا ئەو کاتەی پرسی پارە دواخراوەكانی کە بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، چارەسەر دەکرێت.




