عێراقهەواڵ

هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى پەرلەمانى عێراق دیارینەکراوە


کازم فەیاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق دەڵێت: ئەو لایەنانەی زۆرینەیان لە پەرلەماندا هەیە، بەرپرسیارن لە چارەسەرکردنی قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، کە هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى پەرلەمان نییە.

کازم فەیاد رایگەیاند، هێزە سیاسییە کاریگەرەکانی ناو پەرلەمان و پێکهاتە جیاجیاکانی ناکۆکن لەگەڵ یەکتردا، هەر ئەوانیش بەرپرسن لە چارەسەرکردنی قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

ئەو باسى لەوەش کرد، لە ئێستادا هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان زۆر قورسە ئەوەش بەهۆى بەردەوامى ناکۆکى نێوان ئەو لایەنانەی کە زۆرینەیان لەناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا هەیە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە پێمان وایە قەیرانەکە درێژدەبێتەوە.

ئەو هیوادارە دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنێک سازبکات بۆ تاوتوێکردنی ئەو تانانەی کە لە دانیشتنی خولی یەکەمدا پێشکەشکرابوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، بۆ ئەوەى ئەو پرسە بەزوویی یەکلابرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close