عەقیل ردینی، سەرکردە لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ بەغداد یەوم ئاشکرایکردووە، لە دواین کۆبوونەوەی هاوپەیمانییەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی دەسەڵات بە ناوبراو دراوە بۆ رووبەڕبوونەوەی ئەو گروپانەی هێرش دەکەنە سەر نوێنەرایەتی وڵاتان لە بەغداد و ناوچەکانی تری عێراق.
عەقیل ردینی راشیگەیاندووە، بە ئامانجکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پێشێلکردنی یاساکانەو چونکە بوونی ئەو باڵوێزخانەو ئەوانی تریش لە بەغداد بەگوێرەی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بووە.
ئەو باسی لەوەش کردووە، ئەو هێرشەو هەر هێرشێکی تر قبووڵنەکراوەو نابێت، دووبارە بێتەوە، بۆیە دەسەڵات بە سەرۆک وەزیرانیش دراوە رووبەڕووی ئەو کەس و گروپانە ببێتەوە، ئەو کارە ئەنجامدەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق درکی بە جددیەتی دۆخەکە کردووەو کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەدا ئەنجامداوە، تا دەسەڵات وەربگرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپانە.