جیهانهەواڵ

ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێ..

ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ پێده‌چێ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ بدرێت.


ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی گوته‌ی دیبلۆماتكاران به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 12ی 12ی 2023، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی فه‌ڵه‌ستین ده‌درێ به‌ هۆكاری مرۆیی له‌ غه‌ززه‌.
ماوه‌ی 65 ڕۆژه‌ شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ به‌رپا بووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا هه‌زاران كه‌س له‌ ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كوژراون.


مانگی ڕابردووش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان گیراو بارمته‌ی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلی ئازاد كران و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جارێكی تر ئاگر به‌ست له‌ غه‌ززه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ڕابگه‌یه‌نرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close