
باسک نێت
ئیلۆن مهسک، ملیاردێری ئەمریکی “پەشیمانی” خۆی دەربڕی بەرامبەر بە هەندێک هێرشکردنە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە ئەوەش مشتومڕێکی زۆری لە ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێنا.
ئیلۆن مهسک ئهمڕۆ چوارشەممە له پهیامێكدا نوسیویەتی، “پەشیمانم لە هەندێک لە پۆستەکانم کە هەفتەی ڕابردوو سەبارەت بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆمار نوسیبوم، هێڵەکەم بەزاند”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا رۆژی هەینی رابردوو رایگەیاند، ئیلۆن ماسک عەقڵی لەدەستداوەو پەیوەندییەكانی لەگەڵ کۆتایی هاتووە، وتیشی: هیچ نیازێکی نییە پەیوەندییەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا چاک بکاتەوە، دوای ئەوەی لەهەفتەی رابردودا ناكۆكییەكانیان قوڵتر بوەوە.
ترەمپ، ماسکی تۆمەتباركرد بەوەی ڕێزی پۆستی سەرۆکایەتی نەگرتووە، وتی: پێموایە ئەوە كارێكی زۆر خراپە، چونکە ئەو ڕێز لە پۆستەكە ناگرێت، ناكرێت بێڕێزی بنوێنێت بەرامبەر دامەزراوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا.




