
گهشته ئاسمانییهكانی له سووریا دەستپێدەکەنەوە
باسک نێت
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکوومەتی ڕاگوزهری سووریا
بەردەوامین لە کارەکانمان بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و پێشوازیکردن و ڕۆیشتنی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکانی سووریاوە.
فڕۆکەخانەی حەلەب ئامادەیە بۆ گهشتكردن و کار لەسەر ڕێکخستنی کارەکانی دەروازە سنوورییەکان دەکەن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
لە چەند كاتژمێری داهاتوو ئاسمانی سووریا بە ڕووی گهشتهكاندا دەکرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانیی ، 08-12-2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە ڕاگیران
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




