عێراقكوردستانهەواڵ

زانیاری لەبارەی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان ئاشکرا دەکرێت

🔸 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: “سەبارەت بە دابەشکردنی گۆشت بە نرخێکی هەرزان، کە بڕیارە لە عێراق دابەش لەگەڵ بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت، تائێستا حکومەتی عێراق وەڵامی نووسراوەکەمانی نەداوەتەوە، چونکە دابەشکردنی ئەو گۆشتە تائێستا تەنیا بەشێک لە گەڕەکەکانی بەغدای گرتووەتەوە”.

🔹وتیشی: “دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە لە 15/1/2024، واتە چەند رۆژێکی دیکە دەستپێدەکات و هەمان ئەو ماددانە دابەش دەکرێن کە لە ساڵی رابردوو دابەشکراون”.

🔸ئاماژەی بەوەشکرد: “پلانی کارمان بۆ ئەمساڵ لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەوەیە کە بەشەخۆراک وەک خۆی دابەش بکرێت، وەک ساڵی رابردوو، پێشنیاز کراوە بۆ ئەوەی پەنیر، شیر و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیاد بکرێت، بەڵام تائێستا رەزامەندییان لەسەر ئەو پێشنیازە نەداوە بۆ جێبەجێ کردنی، چونکە دەبێت پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران رازەمەندی بدەن و بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان بکەن، ئینجا وەزارەتی بازرگانی عێراق بیداتە هاووڵاتییان”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close