عێراقهەواڵ

عەلی زەیدی تەواوی جومگە ئەمنیەكانی عێراق بە حەشدی شەعبیشەوە کۆنتڕۆڵ دەکات

عەلی زەیدی تەواوی جومگە ئەمنیەكانی عێراق بە حەشدی شەعبیشەوە لە یەك نوسینگەدا كۆدەكاتەوەو خۆی سەرپەرشتی دەكات

باسک نێت
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بارەگای نوسینگەی فەرماندەی گشتی لە ناوچەی سەوزی بەغداد دەكاتەوە بە پێکهاتەیەکی نوێ، کە سەرکردە ئەمنی و هەواڵگریییەكانی پێكەوە كۆكردووەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار بە ئاژانسی “شەفەق”ی راگەیاندووە، نوسینگەكە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ دەكات و دەزگای دژە تیرۆرو دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی، هێزەکانی حەشدی شەعبی و دەروازە سنورییەکان و بەرهەمهێنانی سەربازی لەخۆدەگرێت و زەیدی سەرپەرشتی دەكات.
بڕیاریشە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەرکەکانی لە چوارچێوەی نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رێكبخرێتەوە.

ئەو هەنگاوەش دوای ئەوەدێت كە لەسەرەتای دەستبەكاربوونیەوە لە پۆستی سەرۆك وەزیران، عەلی زەیدی، كۆمەڵێك گۆڕانكاری گەورەی كردووە لە پۆستە ئەمنییەكانی دەوڵەت، كە سەرەتا لە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستپێكردو دواتر هەریەك لە دەزگای دژە تیرۆو فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی و هێزی تایبەت و دانانی بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتی گرتەوە، چاوەڕوانیش دەكرێت گۆڕانگارییەكان بەردەوامبن و دەستەی حەشدی شەعبیش بگرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close