
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
باسک نێت
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دوو هەزار و 536 دۆلار دابەزی، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بگاتە ئەو ئاستە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
🔸نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 472 هەزار دینار
🔹نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 555 هەزار دینار
🔸نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 631 هەزار دینار
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




