عێراقهەواڵ

سەردانی کاظمی بۆ سعوودیە دواخرا

وەزیری دەرەوەی سعوودییە بڵاویکردەوە، بەهۆی نەخۆشکەوتنی شا سەلمان، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانەکەی بۆ سعوودییە بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخست.

شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئالسعود لە تویتێکدا رایگەیاند، بەهۆی پیێزانینمان بۆ گرنگی سەردانەکە و خواستمان بۆ سەرخستنی، سەرکردایەتی ئێمە لەگەڵ برایانمان لە عێراق، بڕیارماندا سەردانەکە دوابخەین.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لە ریاز بەهۆی هەوکردنی زراو، باری ته‌ندروستی تێكچووه‌ و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بڕیاربوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعوودیە بکات و دواتر بچێتە تاران، هەروەها دوای ئەو دوو وڵاتەش سەردانی ئەمەریکا بكات، به‌ڵام به‌خۆی نه‌خۆشكه‌وتنی شا سه‌لمان، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه‌ دواخست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close