
پێگەیەكی ئەمریكی:
ئیدارەی بایدن هۆشداریداوە بە سودانی
“رێگە نەدەن بە ئێران لە عێراقەوە هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل
باسک نێت
پێگەی “ئەكسیۆس”ی ئەمریكی بڵاویكردەوە: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هۆشداریداوە بە حكومەتی عێراق لە هێرشی ئیسرائیل، ئەگەر رێگەنەگرێت لە هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب.
پێگەكە، لەزاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی جۆبایدن حكومەتی عێراقی ئاگاداركردووتەوە لەوەی، ئەگەر رێگەنەگرێت لەئێران لە بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، ئەوا روبەڕوی هێرشی ئیسرائیل دەبێتەوە.
بەوتەی دوو بەرپرسی ئەمریكی، جەیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوە، فشاریان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ راگرتنی هێرشی میلیشیا شیعییەكان دژی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریاو هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل، كە لەم هەفتانەی دواییدا رووی لە هەڵكشان كردووە.
بەوتەی بەرپرسێكی تری ئەمریكا، پەیامەكەی ئیدارەی بایدن بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەبووە، ئەگەر ئەوەنەكەن، ناتوانین رێگە لە ئیسرائیل بگرین لە عێراق نەدات.