
🔴 ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کرا
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکی
باسک نێت
دۆناڵد ترامپ بە 230 خاڵ و بە 61 ملیۆن و 690 هەزار و 982 دەنگ، پێش کەمالا هاریسی رکابەری کەوتووە کە خاوەنی 209 خاڵ و 57 ملیۆن و 512 هەزار و 343 دەنگە.
ترەمپ توانیویەتی دەنگی 24 ویلایەت بۆخۆی یەکلابکاتەوە، لە کاتێکدا هاریس تەنها 19 ویلایەتی بۆخۆی یەکلاکردووەتەوە و بەشێک لە ویلایەتەکان هێشتا ئەنجامەکانیان ئاشکرانەکراوە.
بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆماری ئەمریکا، لایەنێک دەبێت بتوانێت 270 خاڵ بەدەستبهێنێت لە کۆی 538 خاڵ لە سەرجەم ویلایەتەکاندا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە