هەواڵ

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند هەوڵدەدرێت نرخی گۆشتی سوور دابەزێت

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێم هەوڵدەدرێت کە باجی سەر هاوردەکردنی گۆشتی سوور لە وڵاتانی دراوسێوە هەڵبگیرێت. دەشڵێت، “چەند کۆمپانیایەکی تر بەژداردەبن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهی گۆشتی سوور”.

کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک گرێبەستکراوە کە بەشدار دەبن لە هاوردەکردنی گۆشتی سوور بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ و دابەزینی نرخی گۆشت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشتی سوور بڕیارە گومرگی سەر گۆشتی سوور هەڵبگیرێت کە لایەن وڵاتانی دراوسێوە هاوردەدەکرێت و پێشبینیش دەکرێت ئەوە ببێتە هۆی دابەزینی نرخی گۆشت.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشک و هێلکە بەهۆی دەواجنەکانەوە لە ئاستیکی پێویستدایە و هیچ ئەگەریک نییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی مریشک، هاوکات، ئاسانکاری تەواوەتی بۆ حەوت کۆمپانیای ئیسپانی کراوە بۆ وەبەرهێنان لە گۆشتی سور و مریشک و هێلکەدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close