جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: لە هەوڵدام ئەو پارانە وەربگرمەوە ئەمریكا وەك هاوكاری پێشكەشی ئۆكرانیای كردووە

دۆناڵد ترەمپ:
لە هەوڵدام ئەو پارانە وەربگرمەوە ئەمریكا وەك هاوكاری پێشكەشی ئۆكرانیای كردووە

باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دەڵێت: هەوڵدەدات ئەو پارانە وەربگرێتەوە ئەمریكا وەك پێشكەشی ئۆکرانیا كردووە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی روسیا، لەڕێی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و کیێڤ كە باسیان لە گەیشتن بە رێککەوتنێک كردووە کە پەیوەستە بە كانزا دەگمەنەکانی ئۆكرانیا.

ترەمپ، لە وتارێکیدا لە کۆبونەوەی ساڵانەی کۆنفرانسی کاری سیاسی وتی: ئێمە داوای كانزای دەگمەن و نەوت و هەر شتێک دەکەین دەستمان بکەوێت.

وتیشی: لەگەڵ سەرۆک پوتین قسەم کردو دەبێت شەڕی ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت، ئێمە لەرڕێککەوتن نزیک بوینەتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close