
پاش پێنج مانگ لە کوژرانی تەرمی نە*سروڵا بەخاک دەسپێردرێت
باسک نێت
بڕیارە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، پاش پێنج مانگ لە کوژرانیان تەرمی حەسەن نە*سروڵا، ئەمیدانی پێشووی حزبوڵای لوبنانی و هاشم سەفیەدینی جێگری لە بەیروتی پایتەیختی لوبنان بەخاک بسپێردرێن.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە لە یاریگای کەمیل شەمعون دەستپێدەکات کە تێیدا نەعیم قاسم، ئەمینداری نوێی حزبەکە وتەیەک پێشکەش دەکات و دوای چەند چالاکییەک تەرمەکان لە نێو تابوتدا بەرەوە شوێنی بەخاکسپاردنیان بەڕێ دەکرێن.
ڕۆژی 27ی ئەیلوولی 2024، حەسەن نە*سروڵا لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کوژرا و هاشم سەفیەین وەک ئەمینداری گشتی دەستبەکاربوو، بەڵام پێش ئەوەی بە فەرمی ڕابگەیەندرێت، ئەویش لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا کوژرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




