جیهانڕاپۆرتهەواڵ

سنواری بچوک دەردەکەوێتەوە

“سنواری بچوک دەردەکەوێتەوە”

بۆچی نازناوی “پیاوی سێبەر”ی بەدەستهێناوە.؟

باسک نێت

ڕۆژنامەی ئەمریکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاندووە: محمد سی.ن.وار، برا بچووکی سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی ( حەم-اس )، یەحی.ا س.ینوار ، بە دامەزراندنی گرووپی چەکداری نوێ لە کەرتی غەز.زە، بزووتنەوەکە دەبوژێنێتەوە بەمەش ئیس.رائیل بەرەو شەڕێکی کتوپڕ دەبات و تێکشان دەبات.

ڕۆژنامەکە لە بڵاوکراوەکەشیدا ئاماژە بەوە دەکات، پاییزی ساڵی ڕابردوو دوای تیرۆرکردنی یەح.یا سن.وار، بزووتنەوەی حەم.اس گورزێکی سەختی بەرکەوت، بەڵام هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە نەوەیەکی نوێی شەڕڤانانیشی دروستکرد.

هەڵمەتی بەردەوامی دامەزراندن و شەڕکردن بە سەرکردایەتی مح.ەمەد سی.نوەر، تەحەددایەکی نوێ دەبێت بۆ ئیسرائیل، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەشەی بزووتنەوەی حەم.اس خێراترە لە خێرایی لەناوبردنی لەلایەن سوپای ئیس.رائیلەوە، ئەمەش بە وتەی ئەمیر عەفیفی جەنەڕاڵ خانەنشینکراوی ئیسرائیل.

عەفیفی جەختی لەوە کردۆتەوە کە محم.د سین.وار هەموو شتێک بەڕێوەدەبات، و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ زیندووکردنەوەی بزووتنەوەی حەم.اس. وتی: کە دوای تیرۆرکردنی یەح.یا سی.ن.وەر، بەرپرسانی بزووتنەوەکە لە دەرەوەی وڵات بڕیاریاندا “لەبری ئەو ئەنجوومەنێکی سەرکردایەتی بەکۆمەڵ پێکبهێنن”. بەڵام چەکدارانی حەماس لە غەززە پابەند نەبوون، و “ئێستا بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ژێر سەرکردایەتی سن.واری بچوکدا کاردەکەن.

ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە محم.د سن.وار – کە تەمەنی نزیکەی ٥٠ ساڵە – لە برا گەورەکەیەوە نزیک بووە کە زیاتر لە ١٠ ساڵ لە خۆی گەورەتر بووە و لە تەمەنێکی بچووکدا پەیوەندی بە ح.ەماس.ەوە کردووە ئەویش لە سەرکردەی لیواکانی ع.یزالدی.ن ئەلق.ەس.ام، باڵی سەربازی حەماس، مح.ەمەد زەی.ف بووە.

بە پێچەوانەی براکەیەوە کە زیاتر لە دوو دەیە لە ئیسرائیل زیندانی کرابوو، سن.واری بچوک ماوەیەکی درێژی لە زیندانەکانی داگیرکەردا بەسەر نەبردووە، ئەمەش بۆ ئیسرائیل ناڕوونە زیاتر لە پشت پەردەوە کاری کردووە، بەمەش نازناوی “پیاوی سێبەر”ی بەدەستهێناوە. ”

سەرچاوە: وۆڵ ستریت جۆرناڵ

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close