
كۆمپانیای دانەغاز لە چەمچەماڵ سەرقاڵی پشكنین و گەڕانە
باسک نێت – چەمچەماڵ
ئەمڕۆ تیمێكی كۆمپانیای دانەغاز لە سنوری چەمچەماڵ بۆ گەڕان و پشكنین لە پێناو فراوانكردنی كێڵگەی غاز چوونەتە چەند گوندێكی چەمچەماڵ، خەڵكی گوندەكان و ناوچەكە رێگرییان لێكردوون.
حكومەت و دەزگا فەرمییەكان و وەزارەتی سامانەسروشتییەكان ئاگادارنین.
ئەم هەنگاوەی كۆمپانیای دانەغاز هاوكاتە لەگەڵ ناڕەزایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئیدارەدان نەوت و غازی ناوچە جێناكۆكەكان، بەتایبەت لە ئێستادا حكومەتی عێراق رێككەوتنی كردووە لە گەڵ كۆمپانیای (BP) بەریتانی بۆ پشكنین و فراوانكردنی كێڵگەكانی نەوت و غازی ناوچە جێناكۆكەكان.
هەرچەندە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە نزیك قادر كەرەم لە سنوری ئیداری حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە بەڵام حكومەتی عێراق بە ناوچەی جێناكۆكی لەقەڵەم دەدات، دەیەوێت لەگەڵ كێڵگەی خۆرمەڵە كۆمپانیای نەوتی باكور ئیدارەی بدات.