كوردستانهەواڵ

بەغدا لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی ١٠ بڕیار دەدات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.

سەرچاوەکە جەختی کردەوە کە بڕی “120 ملیار دینار” لە داهاتی نانەوتی ئامادەکراوە. بەڵام بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، میکانیزمەکە بەو جۆرەیە کە سەرەتا دەبێت حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی مووچە بدات، ئینجا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە ڕادەست دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close