عێراقهەواڵ

چوارچێوەی هەماهەنگی شكستیهێنا لە یەكلایكردنەوەی كاندیدی سەرۆكی حكومەت

چوارچێوەی هەماهەنگی شكستیهێنا لە یەكلایكردنەوەی كاندیدی سەرۆكی حكومەت

باسک نێت
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی دەكات و نەشیتوانی كاندیدی سەرۆكی حكومەت یەكلابكاتەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: چوارچێوەی هەماهەنگی (٢٥٤)ەمین کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەولەویەتە نیشتمانییەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو و تاوتوێكردنی رێگاکانی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی دەستوردا.

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا كردووە، بە زووترین کات دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران رێكبخرێت و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێرێت، هاوکات جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبونی گفتوگۆ لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان دەكاتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و چارەسەرکردنی پابەندبونە نیشتیمانییەکانی دیکە بە گیانی بەرپرسیارێتی و لێکتێگەیشتن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close