
هێزەکانی ئەمریکا بەغدا جێدەهێڵن و لە هەولێر جێگیر دەکرێن
باسک نێت
تەواوی هێزەکانی ئەمریکا، لەمانگی ئەیلولی داهاتووەوە لەبەغداوە بەرەو هەولێر دەکشێنەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لهحکومەتی عێراق ئاشکرایکرد: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عەین ئەسەدو فڕۆکەخانەی بەغداو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەرەو هەولێر دەکشێنەوە.
کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەمانگی ئەیلولی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت، ئەمەش بەپێی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دەبێت.
سەرچاوەکە بەکەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: مەشقکارە سەربازییەکان لەعێراق دەمێننەوەو هیچ پەیوەندییەکیان بەکشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە نابێت.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، كشانهوهی هێزەکان بهپێی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکایە بۆ کۆتاییهێنان بەئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ، بۆ ئەو مەبەستەش هێزەکان تا ئەیلولی ساڵی داهاتوو لەهەولێر دەمێننەوە.




