
دۆناڵد ترەمپ سكاڵای لەسەر “بی بی سی” تۆماركردو داوای (10) ملیار دۆلار قەرەبوو دەكات
قەرەبووەكە ئەگەری خولقاندنی گرژی سیاسی لەنێوان واشنتۆن و لەندەنى لێدەكرێت
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سکاڵای یاسایی لەسەر دەستەی ئێزگەی بەریتانی(بی بی سی)تۆمارکرد، بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، داوای قەرەبووی لانیکەم (10) ملیار دۆلار دەكات، دوای ئەوەی تۆمەتباری كرد بە ناوزڕاندن لەڕێی دەستکاریکردنی بەشێکی قسەكانی بەشێوەیەكی چەواشەکارانە.
پێشتر (بی بی سی) داوای لێبوردنی کردبوو، بەهۆی مۆنتاژکردنی وتارێکی ترەمپ لە فیلمێکی دیکۆمێنتارییدا کە وا دەرکەوت داوای “توندوتیژی” دەکات پێش ئەوەی لایەنگرانی هێرش بکەنە سەر بارەگای کاپیتوڵ لە ٦ی كانوونى دووەمى ٢٠٢١.
بی بی سی بەشێک لە وتارەکەی پەخش کرد کە ترەمپ داوا لە لایەنگرانی دەكات رێپێوان بکەن بەرەو بارەگای کاپیتوڵ، لە گرتەیەكی تریشدا دەڵێت “شەڕێكی سەخت بكەن” لە هەمان کاتدا بەشێکی لابردووە، کە تێیدا داوای ناڕەزایەتی ئاشتیانەی کردووە.
بی بی سی لە رێگەی رسوماتی دانراو لەسەر بینەرانی تەلەفزیۆنەكە داهاتەكەی پەیدا دەكات، کە پارێزەرانی بەریتانیا دەڵێن، هەر قەرەبووکردنەوەیەک بۆ ترەمپ رەنگە ببێتەهۆی سەرچاوەی گرژی سیاسی.




