ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی ئیسلام

ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی ئیسلام، ڕادیۆی ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەینەوە کە لە بەرواری 29/12/1993 دەستی بەپەخشی خۆی کرد و بەو بۆنەوە پیرۆزبای لەخۆمان و سەرجەم ئەندامان و گوێگرانی ئازیز دەکەین.

دەنگی ئیسلام ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی هەبووەو هەیە لە هۆشیارکردنەوەی موسڵمانان و گەیاندنی ڕاستی و ڕاستەقینەکان بەگەلی کوردستان.
لە ئێستاشدا، توانیوێتی بەگژ هەموو نادادی و هەوڵێکی نەزۆکانە بوەستێتەوە کە لەبەرانبەر ئایین و نەتەوە و نەریتی کوردەواری دەکرێت و بەردەوامیش دەبێت لە ئاڕاستەی خۆی کە گەیاندنی ڕێبازی ڕاستەقینەی ئیسلام و پشتیوانیکردنی گەلی ستەمدیدەی کوردستانە.
لێرەوە سڵاو بۆ هەموو ئەو پێشمەرگە دڵسۆز و گیانفیدایانە دەنێرین کە لە ڕۆژە سەختەکاندا ڕۆڵیان هەبووە لە بەڕێوەبردنی ئەم دەنگە ڕەسەنە، ئێستاش ئێمە بەردەوامی دەدەین بەو ڕێبازە پیرۆزەیان.
سوپاس بۆ خودای گەورە و پشتیوانی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و هەوڵی بەردەوامی دڵسۆزان لە مەکتەبی ڕاگەیاندن، توانیومانە جارێکی دیکە دەنگی ئیسلام بگەیەنینە هەموو شار و شارۆچکەیەکی کوردستان.
جارێکی دیکە 29/12 لە هەموولایەک پیرۆز دەکەین.

مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی
٢٩/١٢/٢٠٢٣

دەنگی ئیسلام لە سلێمانی، هەڵەبجە، هەورامان، پێنجوێن، مەریوان (ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، گەرمیان، سۆران، ڕانیە ١٠٠.٣
لە چەمچەماڵ ٩٨.١
لە هەولێر ١٠٦.١

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close