عێراقكوردستانهەواڵ

سەرجەم مامەڵە داراییەکان دەکرێنە ئەلیکترۆنی

🔹 حەیدەر مەجید، وتەبێژى ئەمیندارى گشتیی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند: “لەسەرەتاى ساڵى 2024ـەوە سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە هەموو دامەزراوەکانى حکومەت بە شێوەى ئەلیکترۆنى دەبن، لە رێگەى کارتى ئەلیکترۆنى پارەدانەوە.

🔸دەشڵێت: “ئەمیندارێتیى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق گشتاندنێکى بۆ سەرجەم لایەنە فەرمییەکان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەرکردووە کە کارتى ئەلکیترۆنیی پارەدانى کى کارت، ماستەر، ڤیزا کارتیان هەیە، نابێت لە رێگەى ماڵپەڕەکانەوە مامەڵەى ناڕوونى پێبکەن و نابێت ئەو کارتانە لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە بەشێوەیەکى نافەرمى بەکاربهێندرێن و ژمارەى نهێنییەکانیان بدرێتە کەسانى دیکە، ئەگەر ئەوە بکرێت، ئەو کەسە سزا دەدرێت کە بە نافەرمى مامەڵەى بەو کارتانەوە کردووە.”

🔹حکومەتى عێراقى دەیەوێت زۆرینەى مامەڵە داراییەکان لە عێراق بکاتە سیستمى ئەلیکترۆنى بۆ رێگرى لە بە قاچاخبردن و سپیکردنەوەى پارە.

🔸 ئاماژەى بەوەشدا، تێڕوانینى حکومەت وایە کە سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە فەرمانگە حکومییەکاندا بکرێتە ئەلیکترۆنى.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close