
باسک نێت
له دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا وابڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق داواكارى هه‌رێم له‌باره‌ى هه‌مووارى بودجه بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
وابڕیاره رۆژى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى عێراق ره‌شنووسى هه‌موارى بودجه بخاته ده‌نگدانه‌وه‌و یه‌كێك له داواكاریه‌كانیش داواكارى شاندى هه‌رێمه به‌مه‌به‌ستى هێنانه ده‌ره‌وه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمه له خه‌رجى راسته‌قینه.
شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان داوایان كردووه تاوه‌كو ره‌شنووسه‌كه ده‌نێردرێته په‌رله‌مانى عێراق، به‌غدا به‌رده‌وام بێت له ناردنى 700 ملیار بۆ هه‌رێمى كورستان.
شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان جگه له مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ داوایان كردووه مووچه‌ى سێ مانگى ساڵى رابردووشیان بۆ بنێردرێت.