نوسەران

وڵاتێکی دەوڵەمەندو تراژیدیایەکی بەردەوام..ھەرێمی کوردستان وەک نمونە!

✍️علی حاجی زەڵمی – باسک نێت

سەرەڕای ئەم ھەموو دەردو پەتایە کە جەستەی ھەرێمی کوردستانی داتەنیوە،بەتایبەت لەزەمەنی بەناو دیموکراسی و ھاوپەیمانی سیاسی ھەمەجۆرو فرەرەنگ و حکومەتی بەناو بنکە فراوان و راگەیاندنی دەیان نەخشەو پلانی ئابووری و فرۆشتنەوەی ئایدۆلۆژیاو ستراتیژی بێکرداری و پڕۆگرامی پان و پۆڕی ئابووری.

دەرکردنی یاساو رێساو رێنماییە بێبەرھەمەکانیان و کردارەکانی مەسح و روپێوو دەرھێنانی نەوت و دۆزینەوەی بیرە نەوتی زیاترو ھەبوونی دەیان سەرچاوەی کانزایی و داھاتی دیکەی بەنرخ و پڕ خێرو بەرەکەتە دەبوایە بەپێی ئەو ھەموو نەخشەو پلان و پڕۆگرامە ئابووریە پان و درێژانەو بەپێی ئەو بودجە زەبەلاحە .

دەبوایە ئێستە دانیشتوانی کوردستان بە سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و رەگەزی و ئایینی و مەزھەبی و ھۆزو تیرەکانی دیکەیەوە گەلێک زیاتر لە دانیشتوانی وڵاتانی ئەمریکاو ئەوروپاو چین و ژاپۆن و دانیشتوانی کەنداوی خوارووی سنووری عێراق زیاتر خۆشترو ئارامترو ئاسوودەتر بژیانایە،

دەبوایە ھەندێک لە دانیشتوانی ئەو وڵاتانە لەبەر بێکاری و ناجێگیری باری ئابووری و سیاسییان پەنایان بۆ ئەم وڵاتە پڕ خێرو بەرەکەت و کاروبارە زۆرانە بھێنایەو داوای مافی پەنابەرێتی مرۆیی، یان سیاسیان لێبکردینایەوە،

لە ھەمانکاتدا نەخۆشخانەی فرە پێشکەوتووی وەھاشی تیادابوایە، کە نەک ھەر ھاوڵاتی و سەرکردەو لێپرسراوو سەرەک وەزیرو سەرکۆماری خۆمانی تیادا چارەسەر بکرایە، بەڵکو ھاوڵاتیانی وڵاتەکانی دیکەو سەران و بەرپرسانی نەخۆشی ئەو وڵاتانەشی تیادا چارەسەر بکرایە، نەک دەیان ملیۆن دۆلار لە چاوتروکانێکدا بۆ چارەسەری پزیشکی گەورەترین کەسایەتی وڵاتمان لەوڵاتانی دیکە خەرج بکرایەو ھاووڵاتی سادەو ساکاری تریش بەدەست دیارترین دەردو نەخۆشی خۆی و منداڵەکانیەوە بناڵێنێت و کەچی لە سادەترین خزمەتگوزاری ئاسایی پزیشکی وچارەسەرەکان بێبەش و مەحروم بێت.

ئەمە سەرەڕای ئەمانە هەمووی لەبەربەرژەوەندی حزبی و شەخسی خۆیان ناتوانن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بگەنە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی قەیرانی مووچە چارەسەر بکرێت چونکەزیاتر لە چوار مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان و پێشمەرگە و. …..هتد

نەدراوە سەرەڕای ئەوەش چەندین موچە و لەتە مووچە و چارەکە مووچەی ساڵانی ڕابردووی ئەم دەسەڵاتە کەڵەکە بووە لەسەر شانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران لەلایەکی تریشەوە خەم ساردی و ئاوڕنەدانەوە لەداوای ڕەوای مامۆستایان پڕۆسەی پەروەردە لەم زۆنەی ئەملادا توشی شەلەل بوە بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە کەچی ئەم دەستەڵاتە بێ خەمە بە وشەیەک وەڵامی مامۆستایانی ناڕازی ناداتەوە ، زۆر کەمتەرخەمە لەئاست داوای ڕەوای مامۆستایان. ….بەداخەوە. ..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close