نوسەران

ئەركی ئیسلامیەکان لەسەردەمی کۆڕۆنادا؟

د. عبداللە وەرتی

ئیسلامیەکان بەسیفەتی ئەوەی باگڕاووندی فکری وئەخلاقی ولۆژیکیان سەرچاوەی گرتووە لەئیسلام، وە ئەبێ هەڵگری پەیامەکانیشی بن وەك خۆی بەبێ سازش وڕەچاو کردنی بەرژەوەندی کەسی یان حزبی، وە لە هەمانكاتیشدا قۆناغبەندی لەشێوەی بانگەوازو پراکتیزە کردنی پەیام و گەیاندنی هەڵوێست و دیدگاکان بەپێی هەل ومەرج وخواست وپێویستیەكانی سەردەم دەگۆڕێت، جالەبەر ئەوەی ئیسلامیەکان بەشێکی گرنگن لە کۆمەڵگەی کوردستان و پڕۆسەی سیاسی هەرێم و ناوچەكەشمان و جیهانیش بەگشتی ڕوبەڕوی پەتاو ڤایرۆسێكی کوشندە بۆتەوەو هەڕەشەیەكی یەکجار گەورەی دروستکردووە لەسەرمان، ئەركی بەرهەڵستی و بەرەنگاری ئەو دوژمنە بەهێزو نادیارە ئەکەوێتە سەرشانی تاك بەتاکی کۆمەڵگەو سەرجەم رێكخراوو حزب ولایەن و پێکهاتەو حكومەت و هەموو کۆمەڵگە، جا لێرەدا دەمەوێت لەو چەند خاڵەدا تیشکێکی سەرپێی یان خێرا بخەمە سەر ئەرك و وەزیفەی ئیسلامیە کانی کوردستان لە ساحەی بڵاو بوو نەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆ نادا:

١- بە دڵنیاییەوە یەکێک لە ئەركە سەرەکیەكانی ئێمەی ئیسلامی بریتیە لەسیاسەتکردن و پیادە کردنی بەرنامە فکری وسیاسی ورێکخراەوییەكانمان لە نێو كۆمەڵگەدا ئەوەش مافێكی سروشتی و سیاسی ویاساییە بەڵام نابێ لە ڕێڕەوی پەیامە دینیەکانمان دەرچین، وەنابێ هەرگیز ئەو لایەنە گرنگەی ژیانی سیاسیمان فەرامۆش كەین.

٢- ئەمڕۆ کۆمەڵگەکەمان لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە بەرزکردنەوەی وورەو ئاستی مەعنەوی و ئیمانی وبڕوا بەخوا و متمانە بە خۆ بوون هەیە وابزانم ئەوەش یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی سەرکردەو کادیرو ئەندام و لایەنگری ئیسلامیەكان کە بتوانن بەو ئەرکە گرنگەی خۆیان هەڵسن لەو قۆناغەدا کە خۆیان بكەن بە قەڵغانی بەرگری لە میللەتە کەمان کە ئێستا لە شەڕێکی گەورەی دەستەو یەخەدایە لە گەڵ دوژمنێكی بەهێز.

٣- تا ئێستا جیهان دەستەوەساتان و بێ چارە سەرە بە کافرو موسوڵمانەوە ڕوو لە خوداو هاوارو نزایان بۆ لای خودا بەرز دەکەنەوە فریایان بکەوێی ورزگاریان كات لە چنگی ئەو پەتایە کوشندەیە زۆر گرنگە ئیسلامیە کان لە ونێوەندە دا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بە بڵاو کردنەوەی ڕۆشنبیری ئیسلامی وگەیاندنی پەیامەكانی ئسلام لەو بارەیەوە بەتاکەکانی کۆمەڵگە کە هەموویان گوێی خۆیان قوڵەغ کردوە بۆ ووتەو پەیامێکی دڵخۆشکەر وفریاد ڕەس ئەوەش لە ئیسلامە جوانە کەی ئێمەدا بەر جەستەیەو ڕەنگی داوەتەوە.

٤- بە شێكی زۆری خەڵك هەژارو کەم دەرامەتن بێ کارو لێقەو ماوو بێ حاڵ و هەژارن و بە هاناوە چوونی ئەوانەش لە ئەرکە هەرە گرنگە كانی ئیسلامیەکانە ئەگەر بەو ئەرکەی خۆیان هەڵسن دڵنیابن خەڵکی فەقیرو هەژار ئەوەندەی چاویان لە خەڵکی دیندراو خواناسە ئەوەندە چاویان لە خەڵکی تر نیە گەر خۆشتان بێ بەشن لە خێرو بێری ئەو وڵاتە بەداخەوە خۆ دەتوانن ببنە پردی پەیوەندی لە نێوان خوا پێداوان و هەژاران.

٥- خۆتان بە بەر پرسیار بزانن بەرامبەر هاوڵاتیان و کۆمەڵگە بەگشتی ئامادەی هەموو کارێکی فریا گوزاری وبەدەمەوە چونی هەموو تاکێك بن کە پێویستیان بە ئێوە بێت ڕامەکەن لە ئێش و ئازارە كانی ئەو قۆناغە سەختەی كە ڕوبە ڕومان بۆتەوە ئەوە جگە لەوەی لە لایەن خودا بە پاداشت دە نووسرێت میژوو کۆمەڵگەش تۆ ماریدەكات.

٦- هەستدەكەم هەندئ بوودەڵەو بێ ئیعتیبار لە کورستان کە نەك لە نێو حیزبەکەی خۆیان بەڵك و ناویان لە قوتووی هیچ عەتارێکیش دانیەو پەڕاوێزخراوی حەقیقین دەیانەوێت لە ئەركی سەرەکیتان دوورخەنەوەو پەلکێشی ململانێو شەڕێكی ئیعلامی نەخوازراوتان كەن تکایە خۆتان دانە بەزێنن بۆ ئەو ئاستەی کەنەك خۆتان بەوانەوە مەشغوڵکەن بەڵك وبیان سپێرن بەزەمەن خۆیان ریسوان و ریسواتریشدەبن.

٧- نابێ هیچ شتێك ئەوەتان لە بیر باتەوە کە هەڵگری پەیامی شەقامی ناڕازیبن و هەموو ستەم و ناداد پەروەری و ناعەدالەتی رەتکەنەوەو هەمیشە دژی دزی وگەندەڵی و ناشەفافیەت و یاری کردنبن بەچارە نوسی مووچەی خەڵک و پارێزەری مافی تاکەكانی ئەو کۆمەڵگەیە موزڵومەبن.

٨- لەو کەش و هەوایەدا کە مینبەری مزگەوتەکان بەداخەوە نەماوە بۆ ووتاری هەینی لەگەڵ ئەوەشدا بە شێك لە زانایانی خۆشەویستی ئایینی لەڕێگەی لایڤەوە ڕۆژانی هەینی لە ماڵ و مەکتەبەكانی خۆیانەوە ئامۆژگاریەکانی خۆیان ڕانەگرتووە، بەڵام بانگەواز لە ریگەی میدیاو گرتنەبەری هەموو رێوو شوینێكی گونجاو بۆ ئەو بوارە رۆڵێكی گەورە دەگێڕێت نابێ فەرامۆش بکرێت، چونکە ئەرکێکی گرنگی ئەو قۆناغە ناسک وهەستیارەیە.خودای گەورە کۆمەڵگەکەمان بپارێزێت لەو رۆژە سەخت ودژوارە دا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close